سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا : ئەمریکا بە ڕوونی لە دابەزینی ئەورووپا تێدەگات

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا : ئەمریکا بە ڕوونی لە دابەزینی ئەورووپا تێدەگات
پەیامی کورد    ...   سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا : ئەمریکا بە ڕوونی لە دابەزینی ئەورووپا تێدەگات

🔹ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا، لە X ڕایگەیاند :
"ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا : گرینگترین و سەرنج ڕاکێشترین بەڵگەنامەی ئەم چەند ساڵەی دوایی. بەهەمان تۆنی ئیدارەی بایدن و برۆکسل باسیان لە برۆکسل دەکات، هەرچییەک بچێنیت، دەچنێتەوە."

هەروەها ئەمریکییەکان دەبینن کە ئەورووپا لە قەیرانێکی ئابووری درێژخایەن دا نوقم بووە. هاوپەیمانێکی لاواز ناتوانێت بەرگری لە خۆی بکات و لە کاروباری نێودەوڵەتی دا پشتی پێ ببەسترێت.

هەروەها قەیرانی شارستانی لە ئەورووپا دەبینن. ئەوان دەبینن کە بەهاکانی ئەورووپا بۆ شارستانیەت و دیموکراسی و بازاڕە ئازادەکان لە ژێر مەترسیدان.

هەروەها دەبینن کە لیبراڵە ئەورووپییەکان ئەو تۆڕە پەیوەندی یانەیان سووتاندووە کە ڕۆژگارێک لەگەڵ ڕووسیادا هەبووە، ئەمەش هەڵەیەک بوو. بەپێی بڕیاردەرانی ئەمریکی، پەیوەندییەکانی ئەورووپا لەگەڵ ڕووسیا پێویستی بە دووبارە بونیاتنانەوەی هەیە لە ئاستێکی ستراتیژی دا.

"بە کورتی: ئەمریکا بە ڕوونی لە دابەزینی ئەورووپا تێدەگات. ئەوان دابەزینی شارستانیەتێک دەبینن، ئەو دابەزینەی کە ئێمە لە هەنگاریا پانزە ساڵە لەگەڵیدا خەبات دەکەین. لە کۆتایی دا ئێمە بە تەنیا شەڕی لەگەڵ ناکەین."