پەیامی کورد ... سەرۆکی سندووقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕwوسیا ڕایدەگەێنێت، ڕووسیا خۆی ئامادە دەکات بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمریکا لە جەمسەری باکوور
🟠کیریل دیمیتریڤ، سەرۆکی سندووقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا (RDIF) و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ وەبەرهێنان و هاوکاری ئابووری لەگەڵ ووڵاتانی دەرەوە ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەنیازە هاوکارییەکانی لەگەڵ واشینتۆن لە جەمسەری باکوور پەرەپێبدات.
🟠 لە پلاتفۆرمی ئێکس سۆشیال میدیادا نووسیویەتی "ئامادەکاری دەکەین بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمریکا لە جەمسەری باکوور".
🟠ئەمە لە حاڵێک دایە کە دیمیتریڤ سەردانی میامی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکلاکردنەوەی ململانێیەکانی ئۆکراین. بەگوێرەی ئاکسیۆس، ڕەنگە لەگەڵ ستیڤ ڤیتکاف، نێردەی تایبەتی ترامپ و جەرد کوشنەر، زاوای سەرۆکی ئەمریکا ش کۆببێتەوە.