شاری پووجی بوونسی ئیتالیا ڕەگەزنامەی فەخری بە ووریشە مورادی بەخشی

Dîroka Belavkirin :
شاری پووجی بوونسی ئیتالیا ڕەگەزنامەی فەخری بە ووریشە مورادی بەخشی
پەیامی کورد   ...   شاری پووجی بوونسی ئیتالیا ڕەگەزنامەی فەخری بە ووریشە مورادی بەخشی

ڕێوڕەسمی پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری بە ووریشە مورادی، زیندانی سیاسی کوردی مەحكووم بە سێدارە لە زیندانی ئێڤین، ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە ١ی دسامبری ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی شار و کۆمەڵێک هاووڵاتی بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، سەرۆکی شارەوانی پووجی بوونسی، سووزانا چێنی، نوێنەرانی ئەنجوومەنی شار و زیاتر لە سێ سەد كەس لە هاووڵاتییان ئامادەبوون.

لەو ڕێوڕەسمەدا، شیوا مەحبووبی، لە ووتەبێژانی کەمپەینی ئازادی ووریشە مورادی، وەک نوێنەری بنەماڵە و لە پشتیوانانی ناوبراو بەشداری لە مەراسیمەکەدا کرد و بە جێگەی ووریشە لەوحی ڕەگەزنامەی فەخری وەرگرت.
 لە مەراسیمەکەدا، سووزانا چێنی، باسی لە چالاکییە مرۆیی یەکان و هەوڵەکانی ووریشە مورادی لە پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان دا کرد.