عوممان : دانووستانکاران پێشوازی لە بیرۆکەکان دەکەن
🔸بەدر ئەلبووسەید وەزیری دەرەوەی عوممان سەرلەبەیانی لە چوارچێوەی دانووستانە بەردەوامەکانی ئێران و ئەمریکا لەگەڵ ستیڤ ڤیتکاف نوێنەری دۆناڵد ترامپ و جەرد کوشنەر، نوێنەری دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆبووەوە.
🔸لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە بۆچوون و پێشنیارەکانی لایەنی ئێرانی لەگەڵ ووڵام و پرسیارەکانی تیمی دانووستانکاری ئەمریکا سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ توخمە سەرەکییەکانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و ئەو گەرەنتیانەی کە پێویستن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی لەبار لەسەر ئەم مەلەفە گرینگە لە هەموو لایەنە تەکنیکی و ڕێکخراوەیی یەکانیدا.
🔸وەزیری دەرەوەی عوممان جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکان بە جیددی و ڕۆحێکی بنیاتنەر بەردەوامن، لەژێر پێشوازییەکی بێ وێنەی بیرۆکە و چارەسەری نوێ و داهێنەرانە لەلایەن دانووستانکارانەوە، لە هەمان کات دا هەلومەرجی پاڵپشت بۆ پێشکەوتن و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە بە گەرەنتی بەردەوام.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە