عێراقچی دوای دانووستانەكانی مەسقەت : سەرەتایەکی باش بوو و دەتوانێت بەردەوامییەكی باشی هەبێت

Dîroka Belavkirin :
عێراقچی دوای دانووستانەكانی مەسقەت : سەرەتایەکی باش بوو و دەتوانێت بەردەوامییەكی باشی هەبێت
عێراقچی دوای دانووستانەكانی مەسقەت : سەرەتایەکی باش بوو و دەتوانێت بەردەوامییەكی باشی هەبێت

دوای کۆتایی هاتنی خولی یەکەمی وتووێژی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا لە مەسقەت، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیمپراتۆریەتی درۆی ڕێژیم، دانووستانەکانی بە “سەرەتایەکی باش” وەسف کرد و ووتی: سەرەتایەکی باش بوو و دەتوانێت بەردەوامییەكی باشی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: گفتوگۆی چڕ و درێژمان هەبوو؛ چەندین کۆبوونەوە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە بەڕێوەچوو”.

لێدوانەکانی عێراقچی لە کاتێک دایە کە دانووستانەکان ڕۆژی هەینی (١٧ ڕێبەندان ١٤٠٤) بە نێوەندگیری عۆممان بەڕێوەچوو و هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە خولی داهاتووی دانووستانەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەردەوام بێت.

 ووردەکاری زیاتری ناوەڕۆکی گفتوگۆکان ئێستا بڵاونەکراوەتەوە.