عێراقچی :  مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا دەكرێت باشتر لە بەرجام بێت; ڕەنگە ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ڤیتكاف چاوپێكەوتنم هەبێ

Dîroka Belavkirin :

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیووز، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمە، بانگەشە کرد کە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا هێشتا “بەردەستە” و “ئیمكانی پێشکەوتن لە ڕێگای وتووێژ بەردەوامە”.

ئەو دیپلۆماسی بە "تاکە ڕێگە" بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا زانی و ووتی کە کۆماری ئیسلامی کار لەسەر "لایەنە جۆراوجۆرەکانی ڕێککەوتنەکە و ڕەشنووسەکەی" دەکات. عێراقچی هەروەها ڕایگەیاندووە، ڕەنگە ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ستیڤ ڤیتتاکاف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە ژێنێڤ کۆببێتەوە.
عێراقچی ئیدعای كرد، ڕێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا، تەنانەت دەتوانێ باشتر لە بەرجام بێت، كۆماری ئیسلامی لە هێزە نیزامییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە ناترسێت.

ئەو قسانە لە کاتێکدایە کە ئاکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بڵاوی کردۆتەوە کە دانووستانکارانی ئەمریکا ئامادەن خولی داهاتووی دانووستانەکانی ڕۆژی هەینی لە جنێڤ ئەنجام بدەن ئەگەر لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا پێشنیارێکی نووسراو و وردیان لە تارانەوە پێ بگات.

ستیڤ ڤیتكاف و جەرد کوشنەر پێشتر بۆ عێراقچی جەختیان لەوە کردبووەوە کە تەنیا دەقێکی نووسراوی گشتگیر قابیلی دانووستان  قبووڵ دەکرێت.