پەیامی کورد ... فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا هێڵەکانی دابین کردنی ڕۆبۆتی ئۆکراین لە نزیک گۆلیاپول لەناو دەبەن
▫️ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "تیمەکانی سیخوڕی یەکەی "ڕۆژهەڵات"ی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، بەکارهێنانی کۆمپلێکسی ڕۆبۆتی زەمینی بێ سەرنشینیان لەلایەن هێزەکانی ئۆکراین لە ڕۆژئاوای شاری گۆلیاپول دەست نیشان کرد، ئەم سیستەمانە بۆ گەیاندنی تەقەمەنی و پێداویستییەکان بۆ پێگەکانی ئۆکراین بەکارهێندران."
▫️ بەپێی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، پلاتفۆرمە ڕۆبۆتییەکانی دوژمن بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی FPV لەناوچوون، هەروەها تەقەمەنی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کوادکۆپتەرەوە خراوەتە خوارەوە.
▫️ فەرماندەی یەکەی “ڕۆژهەڵات”ی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، لیوا ئەندرێ ئیڤانۆڤ، پێشتر ئازادکردنی گۆلیاپول کە دەکەوێتە ناوچەی زاپۆرۆژێ و شاری دیمیترۆڤ لە کۆماری گەلی دۆنێتسکی ڕاگەیاندبوو.