فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پەیامێکی توونددا کاردانەوەی بەرامبەر مانۆڕە "تەقە ڕاستەقینە"کەی سوپای پاسداران لە تەنگەی هورمز نیشان دا.

Dîroka Belavkirin :
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پەیامێکی توونددا کاردانەوەی بەرامبەر مانۆڕە "تەقە ڕاستەقینە"کەی سوپای پاسداران لە تەنگەی هورمز نیشان دا.
پەیامی کورد    ...   فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پەیامێکی توونددا کاردانەوەی بەرامبەر مانۆڕە "تەقە ڕاستەقینە"کەی سوپای پاسداران لە تەنگەی هورمز نیشان دا.

 

سێنتکام ڕایگەیاند: "مافی ئێران ە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا مانۆڕ بدات، بەڵام دەبێت پیشەیی یانە بێت و مەترسی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان درووست نەکات."

لە بەشێکی گرینگی پەیامەکەدا، ئەمریکا هۆشداری دەدات کە "بەرگەی هیچ ڕەفتارێکی مەترسیدار ناگرن" و ئەمانە بە هێڵی سوور دەزانن:

📌فڕین بەسەر کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکادا.

📌نزیکبوونەوەی بەلەمە خێراکان بە ئاراستەی پێکدادان.

📌ئاراستەکردنی چەک ڕووەو هێزەکانی ئەمریکا.

لە کۆتایی دا سێنتکام دەڵێت: "خاوەنی بەهێزترین و کوشندەترین هێزی جیهانین، بۆیە دەبێت ئێران پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت و لە هەڵکشانی گرژییەکان دوور بکەوێتەوە."