هەڕەشەی کوشتن و دۆسیەسازی نوێ دژی زیندانییەکی سیاسی کورد و چالاکی مافی مرۆڤ لە زیندانی قزڵحەسار

Dîroka Belavkirin :
هەڕەشەی کوشتن و دۆسیەسازی نوێ دژی زیندانییەکی سیاسی کورد و چالاکی مافی مرۆڤ لە زیندانی قزڵحەسار
پەیامی کورد    ...   هەڕەشەی کوشتن و دۆسیەسازی نوێ دژی زیندانییەکی سیاسی کورد و چالاکی مافی مرۆڤ لە زیندانی قزڵحەسار

هاوكات لەگەڵ بەردەوامی کۆمەڵکوژی خەڵک لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا، ئەحمەدڕەزا حائیری، زیندانی سیاسی کورد و چالاکی مافی مرۆڤ، لە زیندانی قزڵحەسار ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڕاستەوخۆی کوشتن و دۆسیەسازی قەزایی نوێ بووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی لاپەڕەی تایبەتی ئینستاگرامی ئەم زیندانییە، دەسەڵاتدارنی ئەمنیەتی و قەزایی کۆماری ئیسلامی، ئەم زیندانییە سیاسییەیان تەنها بەهۆی دەركردنی بەیاننامەیەك لە سەدەهەمین هەفتەی هەڵمەتی "سێشەممەكانی نا بۆ لە سێدارەدان"، خستووەتە ژێر فشارەوە و دۆسیەی تازەیان بۆ كردووەتەوە.