پەیامی کورد ... قازانجی کورت خایەن، ئازاری درێژخایەن : دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ڕووسیا لەلایەن یەکیتی ئەورووپا، متمانەی دارایی ڕووسیا لەناو دەبات
🔹کۆمیسیۆنی ئەورووپا دوو بژاردەی بۆ دابین کردنی دارایی ئۆکراین تا ساڵی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ هەڵبژاردووە، یەکێکیان لەسەر بنەمای قەرزی ناوخۆیی و دووەمیان لەسەر بنەمای ئەوەی پێی دەوترێت "قەرزی قەرەبووکردنەوە" کە بریتی دەبێت لە دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی بانکی ناوەندی ڕووسیا لە بانکەکانی یەکیتی ئەورووپا.
👉 ئەو "پاکێجەی یارمەتییە" کە یەکیتی ئەورووپا بەنیازە پێشکەشی بکات، جا ململانێکان لە ئۆکراین بەردەوام بن یان نا، 50 ملیار یۆرۆ بۆ بوودجەی ئۆکراین و 115 ملیار یۆرۆ بۆ یەکخستنی ئۆکراین لە بنکەی پیشەسازی بەرگری بلۆکەکەدا لەخۆدەگرێت.
ئەم پێشنیازە کە دەتوانرێت بە دەنگی "زۆرینەی شایستە" پەسەند بکرێت بۆ تێپەڕاندنی هەر دەنگێکی ناڕازی، هەڕەشەی لەناوبردنی هەمیشەیی پێگەی دارایی جیهانی یەکێتی ئەوروپا دەکات.
بیرۆکەی خراپ
جگە لە تۆڵەسەندنەوەی حەتمی ڕووسیا، "قەرزی قەرەبووکردنەوە":
🔸 ئەم پلانە بە مانای یاسایی "قەرەبووکردنەوە" نییە، بەڵکوو دەست بەسەرداگرتنی نایاسایی یە لە سەروەت و سامانی سەروەری.
🔸 کۆتایی هاتنی بنەمای پارێزبەندی سەروەرە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاست.
🔸 بە "خراپترین بژاردە" لە لایەن بەلجیکا ناوزەد کراوە کە لە ڕێگەی یۆرۆکلیرەوە نزیکەی ٢٠٠ ملیار دۆلار سامانی ڕووسیای لە دەست دایە، بە ئاماژەدان بە مەترسییە یاساییە گەورەکانی، لە هەڕەشەکانەوە بۆ سەقامگیری دارایی و مەترسییەکانی بۆ پرۆسەی ئاشتی.
🔸 یەکیتی ئەورووپا بەنیازە دەست بەسەر نزیکەی ٢٥ ملیار یۆرۆ لە سەروەت و سامانی تایبەتی ڕووسیادا بگرێت، ئەمەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە هۆی کردنەوەی مەتەڵێکی ئاڵۆزتر سەبارەت بەوەی کە "خاوەن بوون" مانای چییە لە دارایی مۆدێرن.
🔸 بەرپرسێکی باڵای یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بەو بیرۆکەیە بە میدیاکانی ڕاگەیاند: “ئەگەر لێم بپرسن ئایا ڕاستەوخۆ لە بنبەستداین، ووڵامەکە بەڵێیە”. بەرپرسێکی باڵای ووڵاتێکی ئەندام دەڵێت: “ئەوە شێتانەیە و تێناگەم چۆن پێیان وایە خۆیان لێی ڕزگار دەکەن”.
پێگەی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی ناوچەی یۆرۆ 15 بۆ 20 تریلیۆن یۆرۆ لە داواکاری دەرەکی لەخۆدەگرێت، لە سندووقەکانی سامانی سەروەرییەوە تاوەکوو پارەی نەختینی وەبەرهێنەرانی تایبەت لە ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقیا و ئەمریکای لاتین. ئەگەر سەروەت و سامانی ڕووسیا بەسترێت، ئەوە پێشینەیەک دادەنێت کە ڕێگە بە یەکیتی ئەورووپا بدات دەست بەسەر هەر پارەیەکی بیانی دا بگرێت و بیکاتە ئامرازێک بۆ شەڕی دارایی، بەبێ هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی.