پەیامی کورد ... قالیباف هۆشداری دەداتە ئەمریکا : هەموو بنکەکانتان دەبنە ئامانجی ڕەوا
محەمەد باقر قالیباف, سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) نووسیویەتی، هەوڵی "دەزگا سیخوڕییەکانی دوژمن" بۆ گۆڕینی ناڕەزایەتییەکان بۆ "شەڕی ناوخۆی تووندوتیژ و چەکداری" بەهۆی "هوشیاری مێژوویی گەلی ئێران ەوە" شکستی هێناوە.
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێران جیاوازی لەنێوان "ناڕازییان" و "بەکرێ گیراوانی دەرەکی"دا دەکات و ووتی: "هەرگیز ناڕازییان و بەکرێ گیراوانی دەرەکی وەک یەک نابینین و ڕۆڵە ئازیزەکانمان لە ئامێز دەگرین."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، قالیباف ڕووی قسەکانی لە سەرۆکی ئەمریکا کرد و ووتی : "با سەرۆکی بێ ڕێزی ئەمریکاش بزانێت، دوای دان پێدانانە فەرمییەکەی، هەموو بنکە و هێزە ئەمریکییەکان لە تەواوی ناوچەکەدا دەبنە ئامانجی ڕەوای ئێمە لە ئەگەری هەر سەرکێشییەکدا."