پەیامی کورد ... سەرۆک کۆماری ئێران: لاوازبوونی ناوخۆیی لە بارودۆخی فشاری دەرەکی دا زیانی جیددی بە ووڵات دەگەێنێت
▫️ بە گوێرەی زانیارییەکان مەسعوود پزێشکیان، سەرلەبەیانی چوارشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤، لە دانیشتنی ٦٥ی مەجلیسی گشتی بانکی ناوەندی، وێڕای بەرز نرخاندنی خزمەت و هەوڵەکانی محەمەد ڕەزا فەرزین، سەرۆکی گشتی پێشووی بانکی ناوەندی، پشتیوانی و هاوسۆزی و ڕەخنەی کاریگەری وەک پێویست خستەڕوو پێداویستییەکان بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئێستای ووڵات.
▫️ پزێشکیان جەختی لەسەر پێویستی گرینگیدان بە خاڵە بەهێزەکانی ووڵات و دەستکەوتە بەرێوبەرایەتییەکانی ووڵات لە یەک کات دا کرد و ووتی: لە دۆخێک داین کە فشارە دەرەکییەکان لەلایەن دوژمنانی ووڵاتەوە دەخرێنە بواری جێبەجێ کردنەوە و بەداخەوە هەندێک جار لەبری هاوکاری و پشتیوانی، هەندێک هەڵوێست و کردار لە ناوخۆی ووڵاتدا هەندێک جار دەبێتە هۆی لاوازی و زیان بەهێزکردنی هاوسۆزی مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ تێپەڕاندنی قەیران و فشارەکانی ئێستا”.