- سەربازێکی کورد لە پادگانی هەمەدان لە بارودۆخی سەختی سەربازی و فشاری دارایی یەوە خۆی دەکوژێت
بارودۆخی سەختی سەربازی و فشارە دارایی یەکان لەسەر سەربازەکان بووە هۆی خۆکوشتنی سەربازێکی کورد لە کاتی خزمەتکردنی سەربازی ئیجبارییەکەی دا.
به پێی ڕاپۆرتەکان، له ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەربازێكی کورد به ناوی دیاکۆ کەیخوسرەوی کوڕی عابد و خەڵکی شاری مەریوان له میانەی خزمەتی سەربازی ئیجباری خۆی دا هەوڵی خۆکوشتنی دا و ڕۆژی چوارشەممه ٩ی بەفرانبار، دوای چەند ڕۆژ مانەوە له نەخۆشخانەیەکی هەمەدان گیانی لە دەست دا.
بەپێی زانیارییەکان، دیاکۆ کەیخۆسرەوی کە لە پادگانێكی سەربازی لە هەمەدان خزمەتی سەربازی خۆی دەکرد، بەهۆی کێشە و فشاری خزمەتی سەربازییەوە هەوڵی خۆكوژی دابوو و بۆ نەخۆشخانەیەکی هەمەدان گواسترابۆوە.