- ڕاپۆرتی زیاتر لەسەر دەست بەسەرکردنی بەربڵاوی ٣٢ هاووڵاتی ناڕازی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە لە دێهلۆران
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجەیی یەکان، لە کاتی ڕاپەڕینی جەماوەری ئازادیخوازان لە شاری دێهلۆران ، لانیکەم ٣٢ کەس لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە دەستبەسەر کران.
ناوی ئەو کەسانەی تا ئێستا دەستگیرکراون بریتین لە:
عەلیرەزا ڕەحمانی، ئەکبەر دەروێشی، عارف دەروێشی، محەممەد هەواسی، میلاد کیادی، یەزدان بەختی نەهال، ئەمیرڕەزا ڕەحمانی، ئیحسان مەلەکی، شایان مۆئمنی، شەریف ئازاد، عەبدۆڵڵا ئازاد، فەردین ئاقایی، ئومێد مەلەک محەمەدی، ئەمیر ڕەئۆفی، سێپهەر ساڵحی، عەلیرەزا ساڵحی، عیرفان فەرەهمەند، حەمید فەرەهمەند، عەلیرەزا چەتەر، ئومێد عەینی، ئەمیرحسێن عەلیزادە، کوورش کایدخوردە، ڕەزا سەیفی، ئەمیرئیبراهیم نەزەری، عەلیرەزا موئمنی، محەممەد باویر، دانیال باویر، مستەفا عەبدی، عەلی ئیبراهیم فەرد، ئیلیا قاسمی، یووسف جووركار، ئەرشیا جۆشن.