ئاسایش هەوڵێکی هەڵاتنی ٣٤ کەسی لە کەمپی هۆل پووچەڵ کردەوە

Dîroka Belavkirin :
ئاسایش هەوڵێکی هەڵاتنی ٣٤ کەسی لە کەمپی هۆل پووچەڵ کردەوە
پەیامی کورد- حەسەکە... ئاسایش هەوڵێکی هەڵاتنی ٣٤ کەسی لە کەمپی هۆل پووچەڵ کردەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی، لەکەمپی هۆل ئەمڕۆ شەممە ڕاگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) شەوی ڕابردوو هەوڵێکی هەڵاتنی ٣٤ کەسیان لە کەمپی هۆل لە گوندەواری حەسەکە، باکووری سووریا پووچەڵ کردەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەکە درەنگانی شەوی هەینی ئەنجامدراوە و هێزەکانی ئاسایش تەواوی گروپەکەیان کە لە ٣٤ کەس پێکهاتبوون، هەر دوای دەرچوونیان لە سنووری کەمپەکە دەستگیر کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە ڕەگەزنامەی ئەو کەسانە نەکرد کە ویستوویانە هەڵبێن، هەروەها باسی ئەوەشی نەکرد کە ئایا هیچ هاوکارییەکیان لە دەرەوەی کەمپەکەوە پێگەیشتووە یان نا.