بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.. هەسەدە چەند ئەندامێکی داعشی لە گوندەواری دێرەزوور دەستگیر کرد

Dîroka Belavkirin :
بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.. هەسەدە چەند ئەندامێکی داعشی لە گوندەواری دێرەزوور دەستگیر کرد
پەیامی کورد- دێرەزۆر... بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.. هەسەدە چەند ئەندامێکی داعشی لە گوندەواری دێرەزوور دەستگیر کرد

هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ شەممە، چەند ئەندامێکی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستگیر کرد.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە هەسەدە لە دێرەزوور ڕاگەیاند: "هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزەکانی هەسەدە هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکی 'لەتوە' لە شارۆچکەی زێبان لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر و توانییان چوار ئەندامی داعش دەستگیر بکەن، ئەمەش دوای سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە شارۆچکەکەدا."

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە زۆر ورد بووە و دوای چاودێریکردن و بەدواداچوونی وردی کەسەکان و هەماهەنگیی هەواڵگری لەنێوان هەسەدە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەنجام دراوە."

هەروەها باسی لەوەش کرد کە "لە شارۆچکەی سوسە لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، دەورییەکانی هەسەدە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامدا و سێ داواکراویان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی داعش دەستگیر کرد."