- دەست بەسەر كرانی لانیکەم ٧ هاووڵاتی لە سەرپێڵ زەهاو دوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازی گشتی بۆ گردبوونەوە
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجەیی یەکان، ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانبار، لانیکەم ٧ کەس لە شاری سەرپێڵ زەهاو لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ەوە دەست بەسەر کراون.
ئەم کەسانە بەهۆی بەشداری کردنیان لە بانگەوازێکی گشتی بۆ گردبوونەوە لە چوارڕێیانی میر ئەحمەد دەست بەسەر كراون. دەگوترێ لەم خاڵەدا ژمارەیەک گەنج و هاووڵاتی لە هەوڵی کۆبونەوەدا بوون كە بە دەستێوەردانی سەرکوتکەران بڵاوەیان پێکرا.
ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون بریتین لە مێهدی کەریمی، جەبار جەمشیدی، قائیم بەدری، مەسعوود ئاقایی، ئەحمەد مورادی، ئەسفەندیار سەرواری و عەسکەر نەجەفی.
ژمارەی ئەو کەسانەی دەست بەسەر كراون لە زیادبوون دایە و هێشتا زانیاری زیاتر لەسەر ووردەکارییەکانی دەستگیرکردنەکان لەبەردەست دا نییە.