لیندسی گراهام: ڕێگە نادەم و قبووڵی ناکەم هێرشێکی ئاشکرا بکرێتە سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سووریا

Dîroka Belavkirin :
لیندسی گراهام: ڕێگە نادەم و قبووڵی ناکەم هێرشێکی ئاشکرا بکرێتە سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سووریا
پەیامی کورد... لیندسی گراهام: ڕێگە نادەم و قبووڵی ناکەم هێرشێکی ئاشکرا بکرێتە سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سووریا

لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا و کەسی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: "سەرباری ئەوەی پشتگیری لە پێدانی دەرفەت بە حکومەتی نوێی سووریا دەکەم، بەڵام چاوپۆشی ناکەم و قبووڵی ناکەم هێرشێکی ئاشکرا بکرێتە سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان، کە هێزی سەرەکی بوون لە تێکشکاندنی ڕێکخراوی داعش."

گراهام لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە سۆشیاڵ میدیای "ئێکس" نووسیویەتی: "پشتیوانی لە داواکەی سیناتۆر ڕیش دەکەم بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی سووریا، لەگەڵ خستنە ئەستۆی بەرپرسیارێتی بۆ حکومەتی نوێی سووریا کە نابێت چاوپۆشی لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەرامبەر بە کەمینەکان بکرێت."

هەروەها وتیشی: "ئەوەی زیاتر جێگەی نیگەرانییە، گەیشتنی هەندێک ڕاپۆرتی جێگەی متمانەیە کە ئاماژە بەوە دەکەن سوپای سووریا و تورکیا لەوانەیە زیاتر بەرەو پێشەوە بچن دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان، ئەمەش هەنگاوێکە کە پێم وایە پێویستی بە وەڵامێکی توندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت."

لە کۆتاییدا داوای لە حکومەتی سووریا و تورکیا کرد کە لەم قۆناغەدا "بە داناییەوە بژاردەکانیان هەڵبژێرن".