لە ستراتیژی نوێی ئەمنی ئەمریکادا تەنانەت باس لە ڕووسیا ناکات وەک هەڕەشەیەکی ئەگەری بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی واشینتۆن.

Dîroka Belavkirin :
لە ستراتیژی نوێی ئەمنی ئەمریکادا تەنانەت باس لە ڕووسیا ناکات وەک هەڕەشەیەکی ئەگەری بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی واشینتۆن.
پەیامی کورد    ...  لە ستراتیژی نوێی ئەمنی ئەمریکادا تەنانەت باس لە ڕووسیا ناکات وەک هەڕەشەیەکی ئەگەری بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی واشینتۆن.

🔸 ستراتیژی نوێی ئەمنی ئەمریکاش وەک "هاوپەیمانییەکی فراوانتر" داوای کۆتایی هێنان بە ناتۆ دەکات.

🔸 هەروەها بەشی ئەورووپا ئاماژە بە ناکۆکی لەسەر شەڕی ئۆکراین دەکات و بەرپرسانی ئەورووپی تۆمەتبار دەکات بەوەی "چاوەڕوانی ناڕاستەقینە"یان هەیە سەبارەت بەو شەڕە.

🔸 ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمریکا زیاتر وەک ناوبژیوانێک لە نێوان ئەورووپا و ڕووسیا پێگەی خۆی هەیە نەک وەک هاوپەیمانی ئەورووپا لە دژی ڕووسیا، هەروەک چۆن لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمەوە نیشانەی ئەمریکا بووە.

🔸 فیلیپس ئۆبراین، مامۆستای توێژینەوەی ستراتیژی لە زانکۆی سانت ئەندرۆس لە سکۆتلەندا دەڵێت: "ئەم بەڵگەنامەیە وەک پوختەیەکی هەڵوێستی ڕووسیا وایە، داوا لە ووڵاتانی ئەورووپا دەکات دووبارە پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا بکەن و واشینتۆن وەک ئامرازێک بۆ ئەو کارە بخەنەڕوو".

🔸 ناتالی توچی، بەڕێوبەری ئەنستیتووتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆما و ڕاوێژکاری دیپلۆماسی پێشووی یەکیتی ئەورووپا، ووتی بەڵگەنامەکە دیدێکی تاڕادەیەک یەکگرتوو بۆ جیهانێک نیشان دەدات کە سێ زلهێزی گەورە - ئەمریکا، چین و ڕووسیا- زاڵن بەسەری دا، لەگەڵ کایەی هاوکاری و کایەی کاریگەری بۆ هەریەکەیان.