مانگە دەستکردەکانی چین شوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکایان لە ئیسرائیل ئاشکرا کرد

مانگە دەستکردەکانی چین شوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکایان لە ئیسرائیل ئاشکرا کرد
پەیامی کورد   ...   مانگە دەستکردەکانی چین شوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکایان لە ئیسرائیل ئاشکرا کرد

وێنە نوێیەکانی مانگە دەستکردەکانی ووڵاتی چین دەریان خستووە کە فڕۆکە جەنگییە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا لە جۆری F-22 Raptor لە ناو خاکی ئیسرائیل دا جێگیر کراون.
بەپێی ئەو وێنە سەتەلایتییانەی بڵاوکراونەتەوە، ئەو فڕۆکە جەنگییە "نادیارانە" لە بنکەی ئاسمانی "عۆڤدا" جێگیر کراون، کە یەکێکە لە بنکە ستراتیژییەکانی باشووری ئیسرائیل.
ئەم جووڵە سەربازییە لە کاتێکدایە کە واشینتۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزێکی زۆری سەربازی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆکردووەتەوە. لە بەرامبەردا، بەرپرسانی تاران ڕایانگەیاندووە کە بە ووردی چاودێری هەموو گۆڕانکارییەکان دەکەن و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەر و سیناریۆیەک لەوپەڕی ئامادەباشیدان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە