پەیامی کورد ... میدیا : بەپێی پێوەرەکانی ملیاردێرانی میدیاکانی ڕۆژئاوا، سەروەت و سامانی دەوڵەمەندترین خەڵکی ڕووسیا لە سەرەتای ئەمساڵ ەوە ١٨.١ ملیار دۆلار زیادی کردووە
🔶عەلیشێر عوسمانۆڤ خاوەن پشکی کۆمپانیای مێتالۆئینڤێست کە گەورەترین بەرهەم هێنەری کانزای ئاسنیە، لە سەرەتای ئەمساڵ ەوە داهاتی 5.32 ملیار دۆلار بووە و سامانەکەی گەیشتووەتە 18.5 ملیار دۆلار؛
🔶ئیسکاندەر مەخمودۆڤ دامەزرێنەری کۆمپانیای کانزا و کانزاکانی ئورال، سامانی خۆی بە بڕی ٤.٤٣ ملیار دۆلار زیاد کردووە و گەیشتووەتە ٧.٥٦ ملیار دۆلار؛
🔶پاڤێل دورۆڤ دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام، لە سەرەتای ئەمساڵ ەوە داهاتی 2.44 ملیار دۆلار بووە، بەمەش سامانەکەی گەیشتووەتە 13.4 ملیار دۆلار؛
🔶تاتیانا کیم، دامەزرێنەری کۆمپانیای Wildbreeze و بەرپرسی کۆمپانیای RVB (ناوی ئەو کۆمپانیایە نوێیە یەکگرتووەی کە بەهۆی یەکگرتنی بازاڕی Wildbreeze و بەڕێوبەری ڕیکلامی دەرەوە Ross Outdoor پێکهاتووە)، داهاتی 654 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە، بەمەش سامانەکەی گەیشتە 8.03 ملیار دۆلار.
🔶ڤلادێمیر لیسین، سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەری کۆمپانیای نۆڤۆلیپێتسک ستیل کۆرپۆریشن گەورەترین زیانی بەرکەوتووە، سامانەکەی بە بڕی 3.07 ملیار دۆلار دابەزیوە و گەیشتووەتە 22.8 ملیار دۆلار.