پەیامی کورد ... میدیا ڕۆژئاواییەکان : ترامپ ڕایگەیاندووە، لە 30 ڕۆژی داهاتوودا هەڵبژاردنەکانی ڤەنزۆئێللا بەڕێوەناچێت
میدیا ڕۆژئاوایی یەکان بڵاویانکردەوە، ترامپ ڕایگەیاندووە، لە 30 ڕۆژی داهاتوودا هەڵبژاردنەکانی ڤەنزۆئێللا بەڕێوەناچێت، چوونکە "پێویستە ئەو ووڵاتە سەرەتا لەسەر پێی خۆی بوەستێتەوە".
🔸 ئەگەر دیلسی ڕۆدریگێز سەرۆکی کاتی ڤەنزۆئێللا هاوکاری ئیدارەی ترامپ ڕابگرێت، ڕەنگە واشینتۆن دووەم ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە ڤەنزۆئێللا دەست پێبکات. ترامپ ئەم قسانەی بۆ کەناڵی ئێن بی سی نیووز کرد و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا لە شەڕدا لەگەڵ ئەو ووڵاتەدا نییە.
🔸 پێشتریش ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆ بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا دەیەوێت ڕۆدریگێز واز لە فرۆشتنی نەوت بە ڕکابەرەکانی واشینتۆن بهێنێت.