مەرجەکانی ترامپ و دووڕیانی واشینتۆن : جەنگ یان پاشەکشە؟

Dîroka Belavkirin :
مەرجەکانی ترامپ و دووڕیانی واشینتۆن : جەنگ یان پاشەکشە؟
پەیامی کورد    ...   مەرجەکانی ترامپ و دووڕیانی واشینتۆن : جەنگ یان پاشەکشە؟

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئەو پێنج مەرجەی ئاشکرا کردووە کە دۆناڵد ترامپ داوای دەکات ئێران جێ بەجێ یان بکات بۆ ئەوەی خۆی لە هێرشێکی ئەمریکی بپارێزێت.

بەپێی ڕۆژنامەی "مەعاریف"، مەرجەکانی واشینتۆن داوا لە تاران دەکەن کە نزیکەی ٤٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراو ڕادەست بکات، بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکە بالیستییەکانی هەڵبوەشێنێتەوە، بەرنامەی مووشەکی ڕابگرێت، هەروەها دەست لە پشتیوانی کردنی بریکارەکانی لە عێراق، سووریا و لوبنان هەڵبگرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە کە تەلئەڤیڤ گومانی نییە لەوەی ئێران ئامادە نییە دانووستان لەسەر ئەم داوایانە بکات. ئەمەش واشینتۆن لەبەردەم دوو ئەگەردا دەهێڵێتەوە: یان دەبێت جەنگ لەگەڵ ئێران هەڵگیرسێنێت، یان پاشەکشە بکات، کە ئەمەی دووەمیان ململانێیەکە دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێکی نوێی "هەڵکشانی زارەکی".