نامدار : ڤیزا و ئیقامەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنینەوە

Dîroka Belavkirin :
نامدار : ڤیزا و ئیقامەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنینەوە
پەیامی کورد    ...   نامدار : ڤیزا و ئیقامەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنینەوە

مۆرا نامدار، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کونسووڵگەری، بە ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا و ئیقامەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە ئەمریکا، ڕایگەیاند کە واشینتۆن ڕێگە نادات ئەو کەسانە لە سیستەمی کۆچبەری و ڤیزەی ئەمریکا كەڵك وەرگرن.

بە ووتەی مۆرا نامدار، ئەندامانی حکوومەتی ئێران و ئەندامانی بنەماڵەی نزیکی ئەوان لە کاتێک دا “بە شێوەیەكی دڕندانە داخوازی گەلەکەیان بۆ مافە سەرەتایی یەکان سەرکوت دەکەن”، نابێ لە ئیمتیازەكان لە ئەمریكا سوودمەند بن.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا لەگەڵ “خەڵکی ئازای ئێران”دا وەستاوە.