نزیکەی ١٥٠ کاتژمێر پچڕانی یەکجاری ئینتەرنێت لە ئێران؛ نێت بلاکس هۆشداری لە کارەساتێکی مرۆیی دەدات

Dîroka Belavkirin :
نزیکەی ١٥٠ کاتژمێر پچڕانی یەکجاری ئینتەرنێت لە ئێران؛ نێت بلاکس هۆشداری لە کارەساتێکی مرۆیی دەدات
  • نزیکەی ١٥٠ کاتژمێر پچڕانی یەکجاری ئینتەرنێت لە ئێران؛ نێت بلاکس هۆشداری لە کارەساتێکی مرۆیی دەدات

بە پێی داتا و هێڵکارییە بڵاوكراوەكان لە ڕێکخراوی نێت بلاکس، ئینتەرنێت لە ئێران لە سەرەتای ٩ی جانیوەری ٢٠٢٦ەوە تا ڕادەیەکی زۆر و نزیکەی تەواو داخراوە و ئەم دۆخە تا ١٤ی ژانویە بەردەوام بووە؛ کۆی گشتی پچڕان کە نزیکەی ١٥٠ کاتژمێرە.

چارتی نێت بلاکس نیشان دەدات کە ئاستی پەیوەندی ئینتەرنێت لە ئێران کە تا ئەم بەروارە لە ئاسایی بوو، لەناکاو بۆ کەمتر لە سەدا یەک دابەزی و لەم ئاستەدا ماوەتەوە؛ دۆخێک کە وەک کوژانەوەی تەواوی ئینتەرنێت تۆمار کراوە.

داخستنی یەکجاری ئینتەرنێت بۆ ماوەیەکی وا درێژ نەک هەر دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان و پەیوەندییەکانی خەڵک لەگەڵ خێزان و میدیاکانی تێکداوە، بەڵکوو نیگەرانی جیددی لەبارەی پەردەپۆش کردنی سەرکوت و پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و ڕێگریکردن لە بەڵگەنامەکردنی ڕووداوەکان درووستکردووە.