نیت بلاكس : پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران ماوەی “٣٠٠ کاتژمێر ”ی تێپەڕاند
نیت بلاكس، ڕێکخراوی چاودێری بەسەر دۆخی ئەنتەرنێت لە جیهان دا، ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران ماوەی “٣٠٠ کاتژمێر ”ی تێپەڕاند.
ئەو دامەزراوەیە دەڵێت: “لە کاتێک دا كە ئینتەرنێت لە ئێران بڕدراوە، حکوومەت لە پەیوەندییە سپییەكان بۆ کاریگەری لەسەر دەرەوەی ووڵات كەڵك وەردەگرێت”.
ئینتەرنێت لە ئێران دا، لە ١٢ ڕۆژ پێشەوە و لەگەڵ بەرفراوان بوونی ناڕەزایەتییەكان داخراوە.