نەفتالی بێنت : ئێران لە ئێستادا لە چیای کولنگ گۆزلا لە نزیک نەتەنز خەریکی بونیاتنانەوەی پیتاندنە؛ ڕژێم ئۆکتاپووسێکی تیرۆرە؛ کاتی ڕاگرتنی هاتووە

نەفتالی بێنت : ئێران لە ئێستادا لە چیای کولنگ گۆزلا لە نزیک نەتەنز خەریکی بونیاتنانەوەی پیتاندنە؛ ڕژێم ئۆکتاپووسێکی تیرۆرە؛ کاتی ڕاگرتنی هاتووە
  • نەفتالی بێنت : ئێران لە ئێستادا لە چیای کولنگ گۆزلا لە نزیک نەتەنز خەریکی بونیاتنانەوەی پیتاندنە؛ ڕژێم ئۆکتاپووسێکی تیرۆرە؛ کاتی ڕاگرتنی هاتووە

نەفتالی بێنت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فاکس نیووز ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی "لە ئێستادا" تواناکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە چیای کولنگ گوزلا لە نزیک دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز ئاوەدان دەکاتەوە. 

جەختیشی لەوە کردەوە: ئێمە بە دڵنیایی یەوە دەزانین کە ئەم چالاکییانە لە ئارادایە، ووڵاتێک کە بەدوای چەکی ئەتۆمی دا نەگەڕێت، هیچ پێویستی بە پیتاندن لەسەر خاکی خۆی نییە. 

بێنت لە درێژەی قسەکانی دا کۆماری ئیسلامی بە "ئۆکتاپووسێکی تیرۆر" وەسف کرد کە بازووی خۆی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکردۆتەوە. 

ناوبراو بە ئاماژەدان بە کوژرانی ٣٢ هەزار خۆپیشاندەری ئێرانی لە ناڕەزایەتییەکانی سەر شەقامەکان، هەزاران ئەمریکی لە هێرشەکانی لوبنان و عێراق و شوێنەکانی دیکە و هەزاران ئیسرائیلی لە ڕێگەی هێزی بە وەکالەتەوە ووتی : “کاتی ئەوە هاتووە كە ئەو ئۆکتاپووسە بوەستێندرێت”. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە