هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەچنە ڕیزی چوار هێزی سوپای ئێران ەوە
🔸 بە فەرمانی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ستراتیجی پەیوەست بوون بە ڕێکخستنی شەڕی چوار هێزی ئەرتەش.
🔸 ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لەلایەن پسپۆڕانی سوپاوە بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی بەرگری بەگوێرەی هەڕەشە و ئەزموونە نوێیەکانی شەڕی 12 ڕۆژە درووست کراون و لە پۆلەکانی وێرانکەر و هێرشبەرانە و سیخوڕی و شەڕی ئەلیکترۆنی دا دیزاین کراون بۆ لەناوبردنی ئامانجە جێگیر و گەڕۆکە تایبەتەکان لە دەریا و ئاسمانی و ووشکانی دا.
🔸 پاش فەرمانی هێنانە ناوەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ووشکانی و دەریایی، مەیجر ژەنەڕاڵ حاتەمی ووتی: بەگوێرەی ئەو هەڕەشانەی لە پێشە، پاراستن و بەرزکردنەوەی سوودە ستراتیژییەکان بۆ شەڕی خێرا و ووڵامدانەوەی چەقێنەر بۆ هەر لەشکرکێشی و هێرشبەرێک هەمیشە لە کارنامەی سوپادایە.
🔸 بەهۆی ڕەچاوکردنی پاراستنی نهێنییە سەربازییەکان، تا ئێستا وێنەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لەناوچووەکان بڵاونەکراوەتەوە.