پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین : ئەمریکا بە دەستگیرکردنی مادۆرۆ سەقامگیری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان تێک دەدات
🔸 ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، مائۆ نینگ ڕایگەیاند، ئەمریکا بە کردەوەکانی دژی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزۆئێللا سەقامگیری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی تێک داوە.
🔸 سەبارەت بە بارودۆخی ڤەنزۆئێللا، نینگ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، ئەمریکا وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانییە جیددییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگوێ خستووە و بە ئەنقەست سەروەری و ئاسایش و ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی ڤەنزۆئێللا لە پێ داوە.
🔸 جەختیشی لەوە کردەوە کە چین پشتیوانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە بەجێ گەیاندنی بەرپرسیارییەتی سەرەکی خۆی لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
🔸 مائۆ نینگ داوای دەست بەجێ ئازادکردنی مادۆرۆی کرد و ڕایگەیاند کە پێکەن ئامادەیە بەرگری لە ئاشتی و سەقامگیری ئەمریکای لاتین و کاریبی بکات.