وەزیری دەرەوەی لوبنان: لە چەك داماڵینی حیزبۆڵڵا کلیلی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل ە

Dîroka Belavkirin :
وەزیری دەرەوەی لوبنان: لە چەك داماڵینی حیزبۆڵڵا کلیلی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل ە
پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی لوبنان: لە چەك داماڵینی حیزبۆڵڵا کلیلی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل ە

وەزیری دەرەوەی لوبنان لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ كاناڵی ئەلعەرەبیە، لە چەك داماڵینی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵای،”لە بەرژەوەندی لوبنان" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو گرووپە بەبێ ڕەزامەندی کۆماری ئیسلامی ناتوانێ چەکەکانی خۆی ڕادەست بکات.

وەزیری دەرەوە بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی حیزبۆڵڵا بۆ "بەدەست هێنانەوەی دەسەڵات" ڕایگەیاند: "حیزبوڵڵا لە هەوڵی كڕینە کاتە بۆ ئەوەی خۆی بونیات بنێتەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرکەوتنی هەر چارەسەرێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل لە چەکداماڵینی تەواوەتی گرووپەکەوە دەست پێدەکات و بەبێ ئەویش هیچ پێشکەوتنێک لە دانووستانە سنوورییەکان و سەقامگیری ناوچەکەدا بەدی نایەت.