وەزیری دەرەوەی پێشووی هێندووستان یەکیتی ئەورووپا بە بەربەست لە بەردەم ئاشتی لە ئۆکراین ناودەبات

وەزیری دەرەوەی پێشووی هێندووستان یەکیتی ئەورووپا بە بەربەست لە بەردەم ئاشتی لە ئۆکراین ناودەبات
  • وەزیری دەرەوەی پێشووی هێندووستان یەکیتی ئەورووپا بە بەربەست لە بەردەم ئاشتی لە ئۆکراین ناودەبات

🛰کانوال سیبال، وەزیری پێشووی دەرەوەی هێندووستان ڕایگەیاند، یەکیتی ئەورووپا بەهۆی هەوڵەکانی بۆ پەک خستنی دانووستانەکان بووەتە بەربەستی سەرەکی لەبەردەم چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەی ئۆکراین.

🛰دیپلۆماتکارە هیندییەکە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەم بۆچوونەی دەربڕیوە.

🛰 بە ووتەی سیبال، ڕیشەی قەیرانی ئێستا لە دەرئەنجامەکانی ڕووخانی یەکیتی سۆڤیەت و فراوان بوونی بلۆکی سەربازی ناتۆ و هەوڵە بەردەوامەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ گۆشەگیرکردنی ڕووسیایە. هەموو ئەمانە بووەتە هۆی ئەوەی کە یەکیتی ئەورووپا خۆی بووەتە بەربەست لەبەردەم گفتوگۆی بنیاتنەردا.

🛰 ئەو سیاسەتمەدارە هێندووستانەش وەبیری هێنایەوە کە ووڵاتانی ڕۆژئاوا نەیان توانیوە پلانە سەرەتاییەکانیان جێبەجێ بکەن و ئەنجامی خوازراو بەدەست بهێنن.

🛰 ئەو دیپلۆماتکارە ڕایگەیاند: "ئەمریکا و ئەورووپا لە ململانێی ئۆکراین دا نەگەیشتوونەتە ئامانجی خۆیان کە شکستێکی ستراتیژی بوو بەسەر ڕووسیادا".

🛰 پێشتر ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لێدوانێکی تووندی لەسەر پرۆسەی دانووستانەکان سەبارەت بە ئۆکراین دابوو و ووڵاتانی ڕۆژئاوای بە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست تۆمەتبار کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە