پەیامی کورد ... پووتین ڕایگەیاند کە سوپای ڕووسیا بە متمانەوە دەستپ ێشخەرییەکەی بە درێژایی تەواوی هێڵی پەیوەندییەکان بەدەستەوەیە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە:
🔹کۆنتڕۆڵ کردنی کراسنۆئارمیسک و دیمیترۆڤ هەلومەرجێکی لەبار بۆ ڕزگارکردنی تەواوەتی کۆماری گەلی دۆنێتسک دەخوڵقێنێت.
🔹ئازادکردنی گۆلیاپول ئاسۆی باش بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەی زاپۆریژیا دەکاتەوە.
🔹ڕووسیا داوای لە ئۆکراین کرد مافی ڕەوای چارەنووس بە دانیشتوانی شاری دۆنباس بدات، بەڵام کیێڤ بڕیاریدا شەڕ دەست پێبکات.
🔹کەسانێک هەن لە ڕۆژئاوا ئامۆژگاری کیێڤ دەکەن کە مەرجی شەرەفمەندانە قبووڵ بکات بۆ کۆتایی هێنان بەو ململانێیە، بەڵام ڕژێمی کیێڤ هیچ پەلەیەکی نییە لە چارەسەرکردنی بە شێوەیەکی ئاشتیانە.
🔹بە لەبەرچاوگرتنی پێشڕەوی خێرای سوپای ڕووسیا، بەرژەوەندی ڕووسیا لە کشانەوەی هێزەکانی ئۆکراین لە ناوچە داگیرکراوەکان گەیشتووەتە سفر.