پەیامی کورد ... پووتین : ڕوسیا سوورە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە بە مۆسکۆ دراوە سەبارەت بە فراوان نەکردنی ناتۆ بۆ ڕۆژهەڵات
دوایین لێدوانی ڤلادێمیر پووتین لە کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوبەری وەزارەتی بەرگری دا :
🔹ڕووسیا دوای ڕووخانی یەکیتی سۆڤیەت نەبوو بە ئەندامێکی تەواو لە ڕۆژئاوا.
🔹هیچ شارستانیەتێک لە ڕۆژئاوادا نییە، تەنیا داڕمانی تەواوەتی.
🔹ڕۆژئاوا بە ئەنقەست دۆخەکەیان ڕاکێشایە ناو شەڕەوە، بە پشت گوێ خستنی بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا.
🔹ڕۆژئاوا و "بەرازی ئەورووپی" دەیانویست ڕوسیا پارچە پارچە بکەن، بەڵام هەوڵەکانیان شکستی هێنا.
🔹لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم دا ڕووسیا لە هەموو ڕوویەکەوە بووەتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ.
🔹سوپای ڕووسیا لە گەشەکردن دایە، قەڵغانی ئەتۆمییەکەی پێشکەوتووترینە.
🔹دەوڵەت بوونی ئۆکراین بەرەو داڕمان دەڕوات، ئەمەش بەڵگەی "تەوالێتە زێڕینەکان" و سەدان هەزار لادەر.
🔹پووتین هیوای دیالۆگ لەگەڵ ئەورووپا هەیە، بەڵام لەگەڵ نوخبەی سیاسی ئێستا ئەمە بەدووری نازانرێت.