پەیامی کورد ... پشتڕاستکردنەوەی سزای سێدارەی مێحراب عەبدۆڵڵازادە لە دەست بەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی
لەم دوایی یانەدا سزای سێدارەی مێحراب عەبدۆڵڵازادە، گەنجی تەمەن ۲۷ ساڵی کورد و خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن لقی ۹ی دیوانی باڵای ووڵاتەوە بە تەواوی پشتڕاست کرایەوە. ئەو سزایە ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی سەرماوەز بەشێوەی فەرمی بە مێحراب عەبدۆڵڵازادە ڕاگەێندراوە و داوای لێ کراوە کە «داواکاری لێبوردن» پێشکەش بکات.
مێحراب عەبدۆڵڵازادە هاوینی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر نەجەفزادە بە تۆمەتی «بەغی» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
لە دۆسیەی مێحراب عەبدۆڵڵازادەدا کوشتنی ئەندامێکی بەسیج دراوەتە پاڵ ناوبراو و بە تۆمەتی بەغی لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ دادگایی کراوە.