پیت هێگێست : هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن؛ کۆماری ئیسلامی دەرفەتی ڕێکەوتنی هەیە یان ڕووبەڕووی لێکەوتەی قورس دەبێتەوە

پیت هێگێست : هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن؛ کۆماری ئیسلامی دەرفەتی ڕێکەوتنی هەیە یان ڕووبەڕووی لێکەوتەی قورس دەبێتەوە
پەیامی کورد   ...  پیت هێگێست : هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن؛ کۆماری ئیسلامی دەرفەتی ڕێکەوتنی هەیە یان ڕووبەڕووی لێکەوتەی قورس دەبێتەوە

پیت هێگست، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی هێشتا دەرفەتی ئەوەی هەیە کە بە ڕێککەوتنێکی “باش” کۆتایی بە قەیرانی ئەتۆمی و گرژییە ناوچەییەکان بهێنێت، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە “هەموو بژاردەکان” بە بژاردەیەکی سەربازیشەوە، هێشتا لەسەر مێزی دۆناڵد ترامپ ن.

هێگست ووتی : کۆماری ئیسلامی دەبێت ڕێککەوتن بکات و ئەو دەرفەتەی هەیە، ئەمە ئەو دەرئەنجامەیە کە سەرۆک کۆمار پێی باشترە، کاری ئێمە خستنەڕووی بژاردەکانە، ئێمەش بژاردەمان بۆ سەرۆک کۆمار دەبێت. 

لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژەی بەوەدا کە ژیرانەترین ڕێڕەو بۆ تاران ئەوەیە کە ڕێکەوتنێک قبووڵ بکات کە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکی و گرووپە بەوەكالەتەكان سنووردار بکات؛ ئەگەرنا ئەمریکا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە ئامادە دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە