​​​​​​​پەرلەمانتارێکی دانیمارکی پێشنیاری کڕینی ویلایەتەکانی ئەمریکا دەکات، لەکاتێک دا واشینتۆن چاوی لە گرینلاندە

Dîroka Belavkirin :
​​​​​​​پەرلەمانتارێکی دانیمارکی پێشنیاری کڕینی ویلایەتەکانی ئەمریکا دەکات، لەکاتێک دا واشینتۆن چاوی لە گرینلاندە
پەیامی کورد    ...   پەرلەمانتارێکی دانیمارکی پێشنیاری کڕینی ویلایەتەکانی ئەمریکا دەکات، لەکاتێک دا واشینتۆن چاوی لە گرینلاندە

🔹ڕاسمووس جارلۆف، پەرلەمانتارێکی کۆنەپەرستی دانیمارک و وەزیری پێشووی بازرگانی، لە 25ی کانوونی دووەم لە تویتێک دا ڕایگەیاند، گەشەی ئابووری دانیمارک ئەوەندە بەهێزە کە بتوانێت دەست بە کڕینی ویلایەتەکانی ئەمریکا بکات.

🔹جارلۆف لە بەشی کۆمێنتەکاندا ڕایگەیاندووە کە خۆی بە شێوەیەکی شەخسی هەمیشە حەزی لە نیوو هامپشایر بووە و هاووڵاتییە ئەمریکییەکانی بیرخستەوە کە هەوڵیان داوە ئەدای ئابووری دانیمارک کەم بکەنەوە لە قەرزی چەند ترلیۆن دۆلاری ووڵاتەکەیان.

🔹وادیارە تویتەکە لە ووڵامی جێف لاندری، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ گرینلاند بووە، کە ڕایگەیاندبوو خاکی ئۆتۆنۆمی دانیمارک دەکاتە بەشێک لە ئەمریکا. دواتر ترامپ دووبارەی کردەوە: "پێویستمان بە [گرینلاند] هەیە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی، دەبێت ئەوەمان هەبێت."