پەیامی کورد ... کرێملین : لەسەر فەرمانی پووتین پەیوەندی نێوان نوێنەرانی حکوومەتی ڕووسیا و ئەمریکا درووست کرا
🛰 دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، کرێملین ئەو زانیارییانەی شی کردەوە کە لە کیریل دیمیتریڤ، سەرۆکی سندووقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا دوای سەردانەکەی بۆ ئەمریکا وەریگرتووە.
🛰 لەسەر فەرمانی پووتین، نوێنەرانی حکوومەتی ڕووسیا و ئەمریکا کۆبوونەوە. ئوشاکۆڤ و چەند بەرپرسێکی کۆشکی سپی بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد.
🛰 ڕێککەوتن کرا لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆکان.