پەیامی سەرۆکوەزیرانی عێراق : خودا مێزۆپۆتامیا بپارێزێت

Dîroka Belavkirin :
پەیامی سەرۆکوەزیرانی عێراق : خودا مێزۆپۆتامیا بپارێزێت
پەیامی کورد    ...   پەیامی سەرۆکوەزیرانی عێراق : خودا مێزۆپۆتامیا بپارێزێت

موحەمەد شیاع سوودانی : لە ساڵی نوێدا پابەندی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانمان
لە دەستپێکی ساڵی نوێی 2026 موحەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بە زمانی کوردی لە سەکۆی X بڵاوکردەوە...

دەقی پەیامەکەی سوودانی:

گەلی عێراقی بەڕێزمان

لەگەڵ پێشوازی کردن لە ساڵی نوێدا، بە خۆشحاڵی یەوە  هیوای دڵسۆزانەم ئاراستەی هەموو پێکهاتە برایەتییەکانی نیشتیمانەکەمان دەکەم، هیوادارم ساڵی نوێ ببێتە ساڵی بەردەوام بوونى کاری دڵسۆزانە لە پێناو خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی گەلەکەمان، داواکارین لە خودای مەزن عێراق و گەلەکەی بپارێزێت، ووڵاتێک بە قەبارەی مێژووی مرۆڤایەتی و سەرچاوەی شارستانییەت و بەخشین، کە بە زانست و میراتەکەی مرۆڤایەتی دەوڵەمەند کردووە.

لە ساڵی نوێدا پابەندی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانمان لە هەموو شوێنێک و بەردەوام بوون لەسەر هەوڵەکانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و خۆبەخشی بۆ دابین کردنی هەموو خواستەکانی هاووڵاتیانمان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ هەمووان.

ئەمە پەیامی نەگۆڕی ئێمەیە و پابەندبوونێکە کە شانازی بە جێبەجێ کردنییەوە دەکەین بۆ هاووڵاتیانمان لە سەرانسەری عێراقی خۆشەویست.

خودا مێزۆپۆتامیا بپارێزێت
و گەلەکەی و بەها بەرزەکانی بپارێزێت
هەموو ساڵێک عێراق لە خێر و سەرفرازیدا بێت.