چرای سەوزی ترامپ بە ناتانیاهوو " پشتیوانی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەكانی مووشەکی بالیستیكی ئێران لە ئەگەری شکستی دانووستانەكان "

Dîroka Belavkirin :
چرای سەوزی ترامپ بە ناتانیاهوو " پشتیوانی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەكانی مووشەکی بالیستیكی ئێران لە ئەگەری شکستی دانووستانەكان "
پەیامی کورد   ...  چرای سەوزی ترامپ بە ناتانیاهوو " پشتیوانی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەكانی مووشەکی بالیستیكی ئێران لە ئەگەری شکستی دانووستانەكان "

لە کاتێک دا کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە گەڕی دووەمی دانووستانەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە ژێنێڤ بەڕێوە بچێت، کەناڵی سی بی ئێس نیووز بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە بڵاوی کردەوە کە دۆناڵد ترامپ لە دیداری دیسەمبەری ٢٠٢٥ لە مارالاگۆ بە بێنیامین ناتانیاهووی وتووە کە ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەینە ڕێککەوتنێک، پشتیوانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل  بۆ سەر دامەزراوە مووشەکییە بالیستییەکانی ئێران دەكات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، گفتوگۆ ناوخۆیی یەکانی نێوان بەرپرسانی باڵای سەربازی و هەواڵگری ئەمریکا ئێستا لەسەر ئەوە چڕ بووەتەوە كە "چۆن" هاوکاری لە هێرشێکی لەو شێوەیە بكرێت - نەک دەربارەی ئەوەی ئیسرائیل دەتوانێت ئەو هێرشە ئەنجام بدات، بەڵکوو ئەوەی ئەمریکا چۆن دەتوانێت سووتەمەنی ئاسمانی بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دابین بکات و مووڵەتی فڕین لە ئاسمانی ووڵاتانی ناوچەکەدا وەربگرێت.