ئەندامێکی پەرلەمانی ئەورووپا داوای سەپاندنی سزای تووند بەسەر ئێران دا دەكات
لە بەیاننامەیەکدا، ڕیچارد کۆلز ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا، بە ئاماژەدان بە کوژرانی "٣٦ هەزار کەس لە ماوەی دوو ڕۆژدا" و "دەستگیرکردنی ٢٧ هەزار کەس" سەرکوتی ڕێژیمی بە "تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی" وەسف کرد و ووتی : نەخۆشخانەکانی ئێران بوونەتە شوێنی لەسێدارەدان و تێچووی گوللەش لە بنەماڵەکان وەردەگیرێت.
کۆلز خوازیاری سەپاندنی سزای بەرفراوان لەدژی ڕێژیمی ئێران بوو کە "هەموو فەرماندەکانی سوپای پاسداران، دادوەر و بەرپرسانی زیندان" لەخۆبگرێت و جەختی لەوە کردەوە کە "دەبێت تێچووی سەرکوتکردن بۆ ڕێژیمی ئێران زۆر قورس بێت". هەروەها جەختی لە بەستنی تەواوەتی دارایی یەكانی ڕێژیمی ئێران کردەوە.