پەیامی کورد ... ناتانیاهوو مەرجی بۆ دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا دانا
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: ئەگەر بڕیارە ڕێککەوتنێک بکرێت، دەبێت چەند بەشێکی سەرەکی لەخۆ بگرێت؛ ئەو بەشانەی کە پێمان وایە نەک تەنها بۆ ئاسایشی ئیسرائیل، بەڵکوو بۆ ئاسایشی جیهان و ئەمریکا و ناوچەکە زۆر گرینگن :
یەکەم : دەبێت هەموو ماددەكانی پیتاندن لە خاکی ئێران ببردرێنە دەرەوە.
دووەم : نابێت هیچ توانایەك بۆ پیتاندن بمێنێت؛ ئەمەش تەنها بە واتای وەستاندنی پرۆسەی پیتاندن نییە، بەڵکوو هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئامێر و ژێرخانیەش کە ڕێگە بە پیتاندن دەدەن.
سێیەم : مەودای مووشەکەکانی ئێران نابێت لە ٣٠٠ کیلۆمەتر زیاتر بێت و ئێرانیش پابەندبێت پێیەوە.
چوارەم : هەڵوەشاندنەوەی ئەو مێحوەری مقاومەت کە ئێران بونیاتی ناوە.