ئەمریکا دەست بەسەر کەشتی نەوتهەڵگری 'ڤێرۆنیکا 3' لە زەریای هیندی دا دەگرێت

Dîroka Belavkirin :
ئەمریکا دەست بەسەر کەشتی نەوتهەڵگری 'ڤێرۆنیکا 3' لە زەریای هیندی دا دەگرێت
  • ئەمریکا دەست بەسەر کەشتی نەوتهەڵگری 'ڤێرۆنیکا 3' لە زەریای هیندی دا دەگرێت

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری دیکە لە زەریای هیندی دا گرتووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەوڵی پێشێل کردنی ئەو بەربەستەی داوە کە سەرۆکی ئەمریکا سەپاندوویەتی. 

ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرە بەهۆی ڕۆڵی لە گواستنەوەی نەوتی خاوی ئێران و ڤەنزۆئێللا و پەیوەندی بە کۆمپانیای بەڕێوبردنی کەشتییە سزادراوەکانی 'شانگهای فیووچەر' لە ژێر سزادایە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەروەها لە پەیامەکەدا ڕایگەیاندووە "ئاوەکانی نێودەوڵەتی پەناگە نین، ئێمە لە ڕێگەی ووشکانی، ئاسمانی، یان دەریاوە دەتاندۆزینەوە و ڕووبەڕووی دادپەروەریتان دەکەینەوە.