كۆتایی هاتنی خولی دووەمی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریكا لە ژێنێف; گومانەكان سەبارەت بە پێشنیارەكانی تاران

Dîroka Belavkirin :
كۆتایی هاتنی خولی دووەمی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریكا لە ژێنێف; گومانەكان سەبارەت بە پێشنیارەكانی تاران
  • كۆتایی هاتنی خولی دووەمی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریكا لە ژێنێف; گومانەكان سەبارەت بە پێشنیارەكانی تاران

خولی دووەمی دانووستانە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا کە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بەفرانبار لە ژێنێڤ دەستی پێکردبوو، نزیکەی کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ بە كاتی ناوخۆیی کۆتایی هات. تا ئێستا هیچ کام لە لایەنەکان بە فەرمی هیچ لێدوانێکیان لەسەر دەرئەنجامی دانووستانەکان نەداوە.

هاوکات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ بە پشت بەستن بە دیپلۆماتکاران ڕایگەیاند کە پێدەچێت ئێران لەم خولەی دانووستانەکاندا پێشنیاری ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ماوەی سێ ساڵ کردبێت. ئەمە لە كاتێك دایە كە بەپێی پێی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە، بە سەرنجدان بەو زیانە گەورەیەی کە لە ئاكامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕێژیمی ئێران کەوتووە، خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاران توانای پیتاندنی کاریگەرانەی یۆرانیۆمی لە هەلومەرجی ئێستادا نییە. بەڵام واشینتۆن لە پێداگری لەسەر وەستاندنی تەواوەتی پیتاندن لە ئێران بەردەوامە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی دیکە، کۆماری ئیسلامی پێشنیاری وەك پێکهێنانی کۆنسۆرسیۆمی هاوبەشی ناوچەیی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، خۆبەدوورگرتن لە تاقیکردنەوەی مووشەکی نوێ بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو، کەم کردنەوەی گرژییە نافەرمیەکان لەگەڵ ئیسرائیل و دابین کردنی هاندەرە ئابوورییە بەرفراوانەکان بۆ ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژە ئابوورییەکانی ئێرانی هێناوەتە بەرباس.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ هەروەها نووسیویەتی کە ئەمریکا لەم وتوووێژانەدا جەختی لەسەر کەم کردنەوەی مەودای مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامی کردووەتەوە.