پەیامی کورد ... مارک لڤین : کۆماری ئیسلامی "رژێمی دڕندەی سەدەی حەوتەمە".
مارک لڤین سەبارەت بە تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەم ڕێژیمە ٥٠ هەزار کەس لە خەڵکی خۆی بکوژێت، لە کوشتنی ملیۆنێکی دیکەش درێغی ناكات.
مارک لڤین، پارێزەر و شرۆڤەکاری بەناوبانگی ئەمریکی، لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکەی دا کە ڕۆژی یەکشەممە پەخش کرا، ڕایگەیاند، ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا لە دیپلۆماسی وەک "تاکتیكێكی سەربازی" كەڵك وەربگرێت، ئەمە هەنگاوێکی زیرەکانەیە.