پەیامی کورد ... ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی هێرشەکان بۆ سەر کارمەندانی پزیشکی و نەخۆشخانەکانی ئێران شەرمەزار دەکات
هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە دەستگیرکردنی پزیشکان و فشار لەسەر کارمەندانی پزیشکی بەهۆی چارەسەرکردنی بریندارانی ناڕەزایەتییەکان، ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی (WHO)بە تووندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر دامەزراوە پزیشکییەکان و کارمەندانی تەندرووستی ئێرانی کرد و خوازیاری کۆتایی هێنانی دەست بەجێی هەرچەشنە هەڕەشە و تۆقاندن و دەست بەسەرکردنی کارمەندانی پزیشکی بوو.
تێدرۆس ئادهانۆم گێبریسوس، بەرپرسی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتی نیگەرانكەر بڵاوبووەتەوە کە نیشان دەدات، کارمەندانی تەندرووستی کراونەتە ئامانج و لانیکەم پێنج پزیشک لەکاتی چارەسەرکردنی بریندارەکاندا دەست بەسەر كراون. من داوای ئازاد كردنی دەست بەجێی هەر ئەندامێکی ستافی پزیشکی دەكەم كە دەست بەسەر كراون. کارمەندانی تەندرووستی هەرگیز نابێت ڕووبەڕووی تۆقاندن ببنەوە".
به ووتەی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، ئەم ڕێكخراوەیە هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی خومەینی له ئیلام و بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ له نەخۆشخانەی سینا له تارانی پشتڕاست کردووەتەوه. ناوبراو زیادی کرد: ئێمە هەروەها پشتڕاستمان کردۆتەوە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین دامەزراوەی تەندرووستی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران زیانیان بەرکەوتووە، لەوانە ١٠ بنکەی فریاکەوتنی نەخۆشخانە، کە لە ئاكامی ئەو هێرشانەدا زیاتر لە ٥٠ کارمەندی تەندرووستی بریندار بوون و زیاتر لە ٢٠٠ ئامبولانس زیانیان بەرکەوتووە.
ئادهانۆم بە جەخت كردنەوە لەسەر بنەما بنەڕەتییەکانی یاسای مرۆیی ووتی: "پارێزگاریكردن لە دامەزراوە تەندروستییەکان پێویستە بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتگوزارییەكان بەبێ بەربەست و ترس پێشکەش بکەن".
ئیدانەکردنی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان لە سەرانسەری ئێرانەوە دەریدەخەن کە فشارەکان بۆ سەر پزیشکان، پەرستاران و فریاگوزارییەكان وەك بەشێك لە سەركوتی ناڕەزایەتییەكان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی کردووە.
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی هێرشەکان بۆ سەر کارمەندانی پزیشکی و نەخۆشخانەکانی ئێران شەرمەزار دەکات
هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە دەستگیرکردنی پزیشکان و فشار لەسەر کارمەندانی پزیشکی بەهۆی چارەسەرکردنی بریندارانی ناڕەزایەتییەکان، ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی (WHO)بە تووندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر دامەزراوە پزیشکییەکان و کارمەندانی تەندرووستی ئێرانی کرد و خوازیاری کۆتایی هێنانی دەست بەجێی هەرچەشنە هەڕەشە و تۆقاندن و دەست بەسەرکردنی کارمەندانی پزیشکی بوو.
تێدرۆس ئادهانۆم گێبریسوس، بەرپرسی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتی نیگەرانكەر بڵاوبووەتەوە کە نیشان دەدات، کارمەندانی تەندرووستی کراونەتە ئامانج و لانیکەم پێنج پزیشک لەکاتی چارەسەرکردنی بریندارەکاندا دەست بەسەر كراون. من داوای ئازاد كردنی دەست بەجێی هەر ئەندامێکی ستافی پزیشکی دەكەم كە دەست بەسەر كراون. کارمەندانی تەندرووستی هەرگیز نابێت ڕووبەڕووی تۆقاندن ببنەوە".
به ووتەی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، ئەم ڕێكخراوەیە هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی خومەینی له ئیلام و بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ له نەخۆشخانەی سینا له تارانی پشتڕاست کردووەتەوه. ناوبراو زیادی کرد: ئێمە هەروەها پشتڕاستمان کردۆتەوە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین دامەزراوەی تەندرووستی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران زیانیان بەرکەوتووە، لەوانە ١٠ بنکەی فریاکەوتنی نەخۆشخانە، کە لە ئاكامی ئەو هێرشانەدا زیاتر لە ٥٠ کارمەندی تەندروستی بریندار بوون و زیاتر لە ٢٠٠ سەیارەی فریاکەوتن زیانیان بەرکەوتووە.
ئادهانۆم بە جەخت كردنەوە لەسەر بنەما بنەڕەتییەکانی یاسای مرۆیی ووتی: "پارێزگاریكردن لە دامەزراوە تەندرووستییەکان پێویستە بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتگوزارییەكان بەبێ بەربەست و ترس پێشکەش بکەن".
ئیدانەکردنی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان لە سەرانسەری ئێران ەوە دەریدەخەن کە فشارەکان بۆ سەر پزیشکان، پەرستاران و فریاگوزارییەكان وەك بەشێك لە سەركوتی ناڕەزایەتییەكان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی کردووە.