پەیامی کورد ... ژەنەڕاڵێکی باڵای چین، سیخوڕێکی ئەمریکی؟!
🔴 ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بانگەشەی ئەوە دەکات کە ژانگ یووکسی جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ناوەندی سەربازی چین و یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی سەربازی ووڵاتەکە گومانی خیانەت و دزەپێکردنی زانیاری هەستیاری تەکنۆلۆژی بۆ ئەمریکا و وەرگرتنی بەرتیل لێ دەکرێت. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، دانانی گەندەڵیش لە ئاستە بەرزەکانی سەربازی دا هەیە.
🔻ژانگ ساڵانێکە وەک کەسێکی زۆر نزیک لە سەرۆک شی جین پینگ ناسراوە. تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن بەرپرسانی چینەوە نەبووە و ووردەکارییەکانیش تەنیا لەسەر سەرچاوەی ڕۆژنامەوانییە.
🔴ئەمەش لە حاڵێک دایە کە ووڵاتی چین دوو بەرپرسی باڵای سەربازی لە کارەکانیان دوورخستەوە
ئەم ڕاگەیاندنە ئاماژەیە بۆ چڕبوونەوەی ململانێی دەسەڵات لە ئاستە باڵاکانی حوکمڕانی چین.
دەسەڵاتدارانی چین دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە دوو فەرماندەی باڵای سەربازی ووڵاتەکەیان ڕاگەیاند و تۆمەتباریان کرد بە "پێشێلکاری جیددی دیسپلین و یاسا". ئەمەش لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری چین ەوە لە ٢٤ی جانیوەری بڵاوکرایەوە، ڕاگەێندرا.
بەپێی بەیاننامەکە، ئەو کەسانەی ناویان هاتووە بریتین لە ژانگ یووشیا ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی چین و جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربازی ناوەندی (CMC) و لیۆ ژێنلی ئەندامی کۆمیسیۆنی سەربازی ناوەندی و سەرۆکی فەرمانگەی ئەرکانی هاوبەشی کۆمیسیۆنەکە.
وەزارەتی بەرگری چین ڕایگەیاندووە، ئەو دوو بەرپرسە "گومانی پێشێلکاری جیددی دیسپلین و یاسایان لێدەکرێت" و دۆسیەیەکیش بۆ لێکۆڵینەوەی فەرمی کراوەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بڕیارەکە دوای پێداچوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتەکە دراوە و تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییە سیاسییە بەرچاوەکانی ئەم هەنگاوە لە سیستەمێکدا کە حزبی شیوعی چین ڕاستەوخۆ کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی دەکات.
بەڵام وەزارەتی بەرگری وردەکارییەکانی لەبارەی سرەوشتی تۆمەتەکانەوە نەخستەڕوو یان ئایا لێکۆڵینەوەکە گەندەڵی، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، ناپاکی سیاسی یان پێشێلکارییەکانی دیکەی تێدایە کە بە شێوەیەکی گشتی لە دۆسیە دیسپلینییەکانی چین دا دەگرێتەوە. هەروەها هێڵی کاتیی بۆ کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکە یان ئەگەری دەرئەنجامە دیسپلینییەکان نەخستەڕوو.
ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە سوپای چین جێبەجێ کردنی دیسیپلینی ناوخۆیی خۆی چڕکردووەتەوە، لەکاتێک دا پارتی شیوعی بەردەوامە لە هەڵمەتە فراوانەکەی بۆ سەرکوتکردنی گەندەڵی و توەندکردنەوەی کۆنترۆڵی سیاسی.
لێکۆڵینەوەکان دوای ئامادەنەبوونی گومانئاوی بەرپرسانی باڵا
ڕاگەیاندنی ئەو لێکۆڵینەوەیە دوای ئەوە هات کە چاودێرانی چینی باسیان لە ئامادەنەبوونی چەند بەرپرسێکی باڵای حیزبی شیوعی و سەربازی بەشێوەیەکی ناڕوون کرد لە سیمینارێکی سیاسی باڵا لە پەکین.
ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی قسە و باسەکان زیاتر بێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی وێنەکان دەرکەوتن کە ژانگ شێنگمین، جێگری سەرۆکی تازە دەستنیشان کراوی کۆمیسیۆنی سەربازی ناوەندی و دۆنگ جوون، وەزیری بەرگری، بەشدارییان لە سیمینارەکەدا کردووە.
تەلەفزیۆنی ناوەندی چین بڵاویکردەوە، سیمینارەکە بۆ بەرپرسانی پارێزگا و وەزارییەکان پەیوەست بە پلینیۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندی بیستەمی حزبی شیوعی، لە ٢٠ی جانیوەری لە قوتابخانەی ناوەندی حزب لە پێکەن دەست یپێکردووە، کە تیایدا شی جین پینگ سەرۆکی چین وتارێکی پێشکەش کردووە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکانی میدیای دەوڵەتی دەرکەوتووە کە چەند بەرپرسێکی باڵا لە نێویان دا ژانگ یووکسیا و لیۆ ژێنلی لە کۆبوونەوەکەدا بێسەروشوێنن. هەروەها شرۆڤەکاران ئاماژەیان بە نەبوونی شی تایفێنگ، سەرۆکی بەشی ڕێکخستنی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کردووە؛ ما شینگرۆی، سکرتێری پێشووی پارتەکە لە شینجیانگ؛ و هی لیفێنگ، جێگری سەرۆک وەزیران.
دواتر بەرپرسانی چین پشتڕاستیان کردەوە کە هی لیفینگ لە ١٩ تا ٢٣ی جانیوەری لە داڤۆسی سویسرا بووە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی؛ بەڵام لەو کاتەدا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بۆ ئامادەنەبوونی ژانگ و لیۆ نەدرا، ئەمەش نادڵنیایی لەبارەی داینامیکی دەسەڵات لەناو پارتی دەسەڵاتداری چین دا زیاتر کرد.
فێنگ چۆنگی، زانای توێژینەوەکانی چین کە بنکەکەی لە ئوسترالیایە، بە ڕۆژنامەی ئیپۆک تایمزی ڕاگەیاندووە، ئامادەنەبوونی هەماهەنگی بەرپرسانی باڵا هەندێکجار دەتوانێت نیشانەی پاکتاوکردن بێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، شی جین پینگ چەندینجار دەستی بەسەر کوتلەکان و سەربازیدا توندتر کردووە.
کۆمیسیۆنی سەربازی ناوەندی باڵاترین دەستەی فەرماندەیی سەربازی حیزبە و لە ناوەندی دەسەڵاتی شی جین پینگ وەک فەرماندەی گشتی سوپای ڕزگاریخوازی گەل دایە.