ڕاگرتنی سەرتاسەری گەشتە مەدەنییەکان لە ئێران؛ چڕبوونەوەی بێ وێنەی کۆنترۆڵی ئاسایشی ئاسمانی
بە پێی ڕاگەیاندنی فڕۆکەوانی، سەرجەم گەشتەكانی دیداری و زۆربەی گەشتە گشتییەکانی فڕۆکەوانی لە سەرانسەری ئێران تا ئاگادارکردنەوەی دواتر ڕاگیراون.
بەگوێرەی ئەو فەرمانە، تەنها گەشتە حکوومی و سەربازییەکان و ئۆپراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری و گەشتە پزیشکییەکان و هەروەها ئەو ئەرکانەی کە مووڵەتی تایبەتیان وەرگرتووە، ڕێگەیان پێدەدرێت گەشت بکەن.
ئەم بڕیارە ئاماژە بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی هۆشداری ئەمنی و کۆنترۆڵی تووندتر بەسەر ئاسمانی ووڵات دایە.