پەیامی کورد ... ژەنەڕاڵ جەك کین : دانووستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی واتە درێژکردنەوەی تەمەنی ئەو ڕێژیمە
ژەنەراڵ جەك کین، جێگری پێشووی ئەرکانی ئەرتەشی ئەمریکا هۆشداری دا کە ئێستا کاتی دانووستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی نییە و هەر ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئەم حکوومەتە تەنیا درێژکردنەوەی تەمەنی ئەو ڕێژیمەیە.
کین لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز باسی لەوە کرد کە حکوومەتی ئێران لە ڕووی سیاسی، ئابووری و سەربازییەوە "لە هەر كاتێك لاوازترە" و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دۆخە "دەرفەتێکی مێژوویی"یە بۆ لاوازکردنی پێکهاتەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە بارودۆخی ئێستای ئێران زیادی کرد : چوونە ناو دانووستانی نوێ دەتوانێت ئەم دەرفەتە لە ناو ببات و ڕێگە بدات بە حکوومەتی ئێران هێزی خۆی وەربگرێتەوە و خۆی بونیاد بنێتەوە.