پەیامی کورد ... ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ڕاوێژکاری پێشووی یەرماک لە ئۆرگانە سەرەکییە ئەمنییەکان و سەربازییەکان دوورخستەوە
🔸 ئەندری یەرماک بە دوو فەرمان لە ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگری نیشتمانی و ئەرکانی گشتی دوورخرایەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی ئۆکراینسکا پراڤدا، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە گەندەڵی لە کەرتی ووزەی ئۆکراین، زێلێنسکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ کەسایەتییە سەرەکییەکانی دەورووبەری کۆبوونەوەی ئەنجام داوە بۆ ئەوەی بڕیارێک بدات بۆ "سەقامگیرکردنی دۆخەکە". دەوترێت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئۆکراین یوولیا سڤیریدنکۆ و جێگری یەکەمی سەرۆکوەزیران میخائیلۆ فیدۆرۆڤ و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بەرگری ئۆکراین کریلۆ بوودانۆڤ قسەی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، سەرچاوەی بێ ناو بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە کە زۆربەی بەرپرسانی ئامادەبوو لەم کۆبوونەوانەدا بەبێ هەماهەنگی پێشوەختە داوای دەرکردنی یەرماکیان کردووە. هەروەها ئەندامێکی باڵای فراکسیۆنی خزمەتکاری نەتەوەیی زێلێنسکی ووتی: “ژمارەی ئەو کەسانەی کە نایانەوێت یەرماک لاببرێت زۆر کەمترە”. هۆشداریشی دا لەوەی ئەگەر یەرماک لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، “فراکسیۆنەکە لەیەک دەکەوێت”.
🔸 یەرماک لە ٢٨ی ئەم مانگە لە پۆستەکەی وەک بەرپرسی نووسینگەی زێلێنسکی دوورخرایەوە، ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم لە پشکنینی کۆمیسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئۆکراین لە شوقەکەی دا لەناو سکانداڵێکی بەرفراوانی گەندەڵی لە کەرتی ووزەی ئۆکراین.