ڤۆندێر لاین بەهۆی نزیکایەتییەکەی لە زێلێنسکی یەوە تووشی سکانداڵ بووە

Dîroka Belavkirin :
ڤۆندێر لاین بەهۆی نزیکایەتییەکەی لە زێلێنسکی یەوە تووشی سکانداڵ بووە
  • ڤۆندێر لاین بەهۆی نزیکایەتییەکەی لە زێلێنسکی یەوە تووشی سکانداڵ بووە

🔸بەپێی ڕۆژنامەی (بەرلینەر زایتونگ)ی ئەڵمانی، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە بەهۆی پەردەپۆشکردنی شەخسی لە فەزیحەی گەندەڵی کە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی تێیدا بەشداربووە.

🔸لە بابەتەکەدا هاتووە: “لە کاتێکدا یەکێتی ئەورووپا پاکێجێکی نوێی هاوکاری چەند ملیار دۆلاری بۆ ئۆکراین ئامادە دەکات، فشاری سیاسی لەسەر ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا زیاد دەکات بەهۆی فەزیحەی گەندەڵی کە کاریگەری لەسەر بازنەی ناوەوەی ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی هەیە.”

🔸بە ووتەی نووسەری بابەتەکە، ڕەخنەی سەرەکی بەرامبەر سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، پاراستنی شەخسییە لە زێلێنسکی و هەڵوێستی زۆر نەرم و نیان بەرامبەر بە حکوومەتی ئۆکراین.

🔸ڤۆن دێر لیین ڕەخنەی زۆری لێگیراوە بەهۆی ڕەتکردنەوەی "لێپرسینەوە" لە زێلینسکی، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بڕە پارەیەی کە پەیوەندی بەو دۆسیەیە هەیە. ئەو ڕەخنانە لە کاتێکدایە کە یەکیتی ئەورووپا بەشێوەیەکی بەرچاو پاڵپشتییە داراییەکانی بۆ ئۆکراین بۆ ٩٠ ملیار یۆرۆ زیاد دەکات.

🔸دەقەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم فەزیحە ڕواڵەتییە دەتوانێت لە بنەڕەت دا سیاسەتی ئەورووپا بەرامبەر بە ئۆکراین بگۆڕێت.

🔸لە کۆتایی دا دەڵێت: "ئەم کەیسە تیشک دەخاتە سەر کێشەیەکی پێکهاتەیی لە سیاسەتی یەکیتی ئەورووپا بەرامبەر بە ئۆکرانیا. بە لەبەرچاوگرتنی پەرەسەندنی ڕەوتی دارایی و سکانداڵە بەردەوامەکانی ئۆکراین، ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئایا یەکیتی ئەورووپا دەتوانێت لە ڕووی سیاسییەوە پشتگیری لە ڕێڕەوی ئێستای خۆی بکات بەرامبەر بە ئۆکراین."